لە ڕاپۆرتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجی و داهاتەکانی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕاپۆرتێکدا خەرجی و داهاتەکانی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە کە کۆی خەرجییەکانی عێراق، لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا بریتی بووە لە 37.143 ترلیۆن دینار.
ئاماژە بەوەش کراوە؛ داهاتەکانی عێراق، لەماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە 42.725 ترلیۆن دینار.
هەروەها لە وردەکاری ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، داهاتی فرۆشتنی نەوت، سەرچاوەی %89ی داهاتی عێراق بووە. هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی چوار مانگدا زیادەی داهات زیاتر بووە لە پێنج ترلیۆن دیناری عێراقی.
سەبارەت بەو پارەیەی بۆ هەرێم نێردراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە 3.225 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم نێردراوە.