بەهاى زێڕ دابەزى و نرخى نەوت بەرزبووەوە
  2024-06-19       553       

نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى، لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٩١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨١ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى ٨٦ سەنت بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ٩٣١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٣٠ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×