دوای ئه‌وه‌ی بۆرسه سەرەکییەکانی بەغدا و هەولێر بەهۆی پشوی جەژنی قوربانەوە داخران، ئەمڕۆ یەکشەممە به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی جێگیری به‌خۆوه بینی و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه خراونه‌ته‌ڕو، لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا کە بەشێکیان دەرگاکانیان كردۆته‌وه، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار سەقامگیری بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار دیناری عێراقی و كڕینیش 147 هه‌زار و 500 دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌های 100 دۆلار بۆ كڕین به‌رامبه‌ره به 147 هه‌زار و 500 دینار و بۆ فرۆشتنیش به 147 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
به‌هۆی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌فه‌رمی تاوه‌كو رۆژی 20ی ئه‌م مانگه داخراو ده‌بن و ته‌نها له به‌شێك له دوكان و نوسینگه‌كان مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو راییدهكرێت.