بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-06-13       761       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار ١٠٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە و لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ١٠٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦١ ملیۆن ١٦٤ هەزار و ١٠٩ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×