بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٩ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ١٠٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن ٩٠ هەزار و ١٠٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٩ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ١٠٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ١٠٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .