سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گه‌یشته زیاتر له 80 دۆلار، بەوەش نرخەکەی بەراورد بەدوێنێ پێنجشەممە، نزیكه‌ی 19 بەرز بووەتەوە. هاوكات یەک بەرمیلی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەنزیكه‌ی 76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت‌و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 19 سه‌نت كه ده‌كاته 0.24%ی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه‌و گه‌یشته 80.06 دۆلار، نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 23 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 0.30%ی به‌هاكه‌ی‌و گه‌یشته 75.78 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی‌و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە، نرخی نه‌وتی خاویش گۆڕانكاریی به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌و پێیه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه دێت كه سعودیه‌و ڕوسیا له‌هه‌وڵدان بازاڕه‌كان دڵنیابكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌نێویاندا ڕوسیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان تا ساڵی 2025.
پێشتر وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێککەوتبون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن‌و 660 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بەرێژەی دو ملیۆن‌و 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لەمانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.
بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لەجیهاندا، شارەزایانی ئابوری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.