بانکی ناوەندی زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-06-06       552       

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 275 ملیۆن و 66 هەزار و 650 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 253 ملیۆن و 556 هەزار و 650 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، تەنها 21 ملیۆن و 510 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدا، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 145 هەزار و 850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 300 دینار لە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×