لیرەی تورکیا بە شێوەیەکی پێوانەیی نزمبوەوە، وەبەرهێنەرەکانیش چاودێری سیاسەتە نوێیە نەختینییەکانی تورکیا دەکەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ بانکی ناوەندی تورکیا هەڵبژێردرا.
بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی 1.3٪ دابەزی و یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 23.65 لیرەی تورکییە، واتە ئەو دراوە 21٪ی بەهاکەی لە دەستداوە، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا.
رۆژی هەینی رەجەب تەیب ئەردۆگان حەفیزە گایە ئەرکانی وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی هەڵبژارد، ئەو کەسایەتییەش پێستر هاوسەرۆکی جێبەجێکاری بانکی ڤێرست ریپەبڵیک بوە لە ئەمریکا، بۆیە پێشبینی دەکرێت سیاسەتەکانی ئێتسای تورکیا لە بواری نەختینە بگۆرێت و رێژەی سودی بانکەکان بەرزبکرێتەوە.
لەو بارەیەوە بانکی جەی پی مۆرگن دەلێت، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سودی بانکەکان بۆ 25٪ بەرزبکاتەوە کە لە ئێستادا خۆی 8.5٪ە، ئەو بڕیارەش لە یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی بانکی ناوەندی تورکیا بە سەرۆکایەتی حەفیزە گایە ئەرکان دەدرێت.