بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-05-30       762       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ١٣٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە و لەو بڕەش ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ١٣٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

بانکی ناوەندی ڕوونیکردوەتەوە، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٤٩ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ١٣٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×