بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 283 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه و به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 144 هه‌زار و 450 دینار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 283 ملیۆن و 73 هه‌زار و 871 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 261 ملیۆن و 993 هه‌زار و 871 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 21 ملیۆن و 80 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 145 هه‌زار و 500 دینار، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین و به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 144 هه‌زار و 450 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 144 هه‌زار و 500 دینار.