بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥١ ملیۆن ٧٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥١ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .