بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٦ ملیۆن ٧٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٦ ملیۆن و ٧٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٤٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.