نرخى گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیرى مایەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٥٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیرى مایەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ١٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٧ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٥ هەزار و ٤٦ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٣٤ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٥ دۆلار و پێنج سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگیرى مایەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٢ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠ دینار دابەزى بەوپێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٦٣٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.