بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٧٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠١ ملیۆن ٢٨٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٧٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .