هەر حاجییەك پێش گەشتەکەی بۆ سعودییە دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بکڕێت لە بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید.
لە راگەیەنراوێکدا بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی لە ئاسانکاری پەیداکردنی دۆلار بۆ حاجییان، بانکی رافیدەین دەست بە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان بە نرخی فەرمی دەکات.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتووە، نرخی هەر 100 دۆلارێک بۆ حاجیان بەرامبەر بە 132 هەزار دینار دەبێت، هەر حاجییەکیش دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار بە یەکجار بکرێت.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە بانکی رەشید رایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار هەمو حاجییان دەگرێتەوە، جا بە فڕۆکە گەشت بکەن یاخود بە پاس، پڕۆسەکەش لە رێگەی سەکۆی (FITR)ەوە دەبێت.