بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧١ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٨٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٧ ملیۆن ١٢٧ هەزار و ٦٠٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧١ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٨٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٧ ملیۆن و ١٢٧ هەزار و ٦٠٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .