بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن ٤٦٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .