نزیکەی یەک مانگە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن ڕاگیراوە
  2024-05-12     


ئاژانسەکانی ئوردن ئاشکرایان کرد، بەبێ ڕوونکردنەوەی هۆکار، نزیکەی یەک مانگە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن ڕاگیراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە ماوەیەکی کەمە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ١٠ هەزارەوە بۆ ١٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکراوەتەوە.

ئەمڕۆ ئاژانسەکانی ئوردن بڵاویان کردووەتەوە، کە ماوەی ٢٠ ڕۆژە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە ڕاگیراوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەبارەی ڕاگرتنەکەوە نەدراوە.

میدیاکانی ئوردن لەو بارەیەوە وتەی شارەزایەکی بواری وزەی ئوردنیان وەرگرتووە بە ناوی عامر شوبەکی، کە دەڵێت: لە ٢٢ـی نیسانی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ، عێراق هەناردەی نەوتی بۆ ئوردن ڕاگرتووە، جەختیشی کردەوە، زیانی گەورە بەر هەردوو لا کەوتووە.

دەشڵێت: عێراق پێویستی بە بەندەرێکی دیکە هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، چونکە بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان لە نێوان عێراق و تورکیا ڕاگیراوە، هەروەها کەشتییەکی گواستنەوە، کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٥٠٠ بارهەڵگری هەیە ڕاگیراوە، ئەوە جگە لە خزمەتگوزاری لۆجستی.

شوبەکی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ڕێککەوتنە و هەر ڕێککەوتنێکی دیکەی ئابووریی عێراق بە ئوردن یان هەر وڵاتێکی عەرەبییەوە ببەستێتەوە، ڕووبەڕووی دژایەتیی گرووپە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق دەبێتەوە، ئەو گرووپانەش چالاکن، چونکە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو توانیویان بۆ ماوەی یەک هەفتە هەناردەی نەوت بۆ ئوردن ڕابگرن، هەروەها بەم دواییانەش دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بڕیاری کۆتاییهێنان بە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×