نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2024-05-10     

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەردەوام بو لە بەرزبونەوە ئەوەش لە سایەی بەردەوامی شەڕ لە كەرتی غەززەو بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت لە چین و ئەمریكا.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلارو 10 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 79 دۆلارو 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەوەش ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت نزیكەی 50 سەنت و نرخی نەوتی تەكساس نزیكەی 65 سەنت بەرزبۆتەوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئاستی نەوتی خاوی كۆگاكراوی ئەمریكا بەهۆی بەكارهێنانەوە كەمبۆتەوەو خواست لەسەر هاوردەكردن زیادیكردوە، هەروەها داتاكان، دوێنێ پێنجشەممە نیشانیان دا كە هاوردەی چین بۆ نەوت لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی پێشتر بەرزبۆتەوە كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە دانوستانەكان بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە هیچ ئەنجامێكیان نەبوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×