بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-05-08       949       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٤٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن ٥٩ هەزار و ٤٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٤٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن و ٥٩ هەزار و ٤٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

 

 

 

​​​​​

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×