بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن ٩٤٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٢٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .