بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .