بانكی ناوەندی عێراق نزیکی ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-05-02       994       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١١٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١١٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ١١٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×