بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 251 ملیۆن و 302 هەزار و 701 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 17 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 17ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 261 ملیۆن و 374 هەزار و 70 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.