بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه زیاتر له 273 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه و به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 850 دینار.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 273 ملیۆن و 786 هه‌زار و 53 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 263 ملیۆن و 506 هه‌زار و 53 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 10 ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 149 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین و به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار و 850 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 149 هه‌زار و 200 دینار.