وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە سەردانێکیدا بۆ دیمەشق، بینای نوێی بۆ بە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق کردەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ گەیشتنیشیدا بەشی کونسوڵخانەی نوێیەکەی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردەوە، ئەوەش دوای بۆردوومانەکەی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل دێت.
لە یەکی ئەم مانگەدا ئیسرائیل بینایەکی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومانکرد و بە تەواوەتی وێرانی کرد، دوو فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران و پێنج ئەفسەری دیکەی کوشت.
ئاژانسی سانا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، بینای نوێی بەشی کونسوڵخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیران ئەلمیقداد و عەبدوڵڵاهیان سەردانی یەکێک لەو بریندارانەیان کرد کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل برینداربو.