بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٠ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٧ ملیۆن ٧٢٧ هەزار و ٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٠ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.