بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن ١٩٤ هەزار و ٢٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٢٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.