بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاتر له 257 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه و به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 147 هه‌زار و 850 دینار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 257 ملیۆن و 591 هه‌زار و 195 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 244 ملیۆن و 401 هه‌زار و 195 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 13 ملیۆن و 190 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 147 هه‌زار و 700 دینار، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین و به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 147 هه‌زار و 850 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 147 هه‌زار و 450 دینار.
دوێنێ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 254 ملیۆن و 619 هه‌زار و 916 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 223 ملیۆن و 649 هه‌زار و 916 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 30 ملیۆن و 970 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بو.