بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٣٣٣ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٥ ملیۆن ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٣٣٣ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٥ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.