بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دینار ڕوونکردنەوە دەدات
  2024-03-21     

 بانکی ناوەندی عێراق لە سەکۆی تایبەتی ئابووری بانکەکەوە رایگەیاند، لە نێوان گۆڕانکاری مامەڵە داراییەکاندا لە دۆلارەوە بۆ دینار ئاستی ئابووری عێراق و پێوەرەکانی گەشەی ئابووری بەڕێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.

دەشڵێت، تێکڕای ئاستی پارەدارکردنی بانکەکانی عێراق بەهۆی گۆڕانکاری لە سیستمی نەختینەوە بۆ ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەداراییەکان و بەبانکیکردنی سیستمە داراییەکانەوە لە ١٢٩ ترلیۆن دینارەوە بۆ زیاتر لە ١٣١ ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستاشدا بانکە بازرگانییەکان و ئاستی مامەڵەی بازرگانان و کۆمپانیا بیانیەکان ئاستی نەختینەی مامەڵەکانیان بە دینار بەرزبووەتەوە بۆ ٥٥ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار کە ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاستی گەڕاندنەوەی نەختینەی ساڵانەی بانکەکان بۆ بانکی ناوەندی لە ٦٠ ترلیۆنەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٩ ترلیۆن دینار، و پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵدا بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٣ ترلیۆن دینار.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×