بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-03-19       1268       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٦ ملیۆن ٩٩٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٦ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×