بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٩ ملیۆن ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٩ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .