بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٦ ملیۆن ١٤٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.