د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و دەشڵێت "دارایی عیراق بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ موچەخۆران سود لە بایۆمەتری موچەخۆران وەردەگرێت."
ئاوێنە: د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە سایتی رەسمی یەكێتی راگەیاند" لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات".
وتیشی، "لەگەڵ ئەوەی لیستی موچەخۆرانی هەرێم بەزمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نێردراوە، بە وتەی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق دەتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا هەژمار بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە."
د.نەرمین مەعروف راشیگەیاند"بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی موچەخۆران وەزارەتی دارایی عیراق سود لە بایۆمەتری موچەخۆران وەردەگرێت و بانکە حکومییەکان بەو ئەرکە هەڵدەستن".
ئەوەشی خستەڕو"وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندین، ئەو داتا و زانیارییانەی پێشتر حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی بایۆمەتری موچەخۆراندا کۆیکردونەتەوە، بۆ هەژماری بانکی موچەخۆران سودیان لێ وەردەگرین."