دابەزینی بەهای لیرەی تورکیا دیسان ژمارەی پێوانەیی شکاند و نرخی هەر 100 دۆلاری ئەمەریکا گەیشتە نزیکەی سێ هەزار و 200 لیرە.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لە دابەزیندایە و لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لیرە بە رێژەی 4.25% بەهای خۆی بەرانبەر دۆلار لەدەست داوە. لەدەستدانی بەهای ئەو جۆرە دراوە لە یەک ساڵی رابردوودا بە رێژەی 40.79%، لە دوو ساڵی رابردوودا بە رێژەی 54.10%، لە پێنج ساڵی رابردوودا بە رێژەی نزیکەی 83% و لە 10 ساڵی رابردوودا بە رێژەی نزیکەی 93% بووە.
بە واتایەکی تر لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بەهای دۆلار بەرانبەر لیرەی تورکیا بە رێژەی 4.43%، لە ماوەی یەک ساڵدا بە رێژەی 69%، لە ماوەی دوو ساڵدا بە رێژەی 118%، لە ماوەی پێنج ساڵدا بە رێژەی 488% و لە ماوەی 10 ساڵدا بە رێژەی 1323% زیادی کردووە.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
ئەردۆغان مانگی رابردوو بە بڕیارێک سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیای گۆڕی و ئەو بڕیارەش نەیتوانیوە بەهای لیرە بەرز بکاتەوە و تەنانەت بێبەهاتری کردووە.
نرخی 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ی زاینی هه‌زار و 350 لیره بوو بەو پێیە لە ماوەی نزیکەی دووساڵدا هەزار و 850 لیرەی تر هاتووەتە سەر هەر 100 دۆلاری ئەمەریکی . بەهای 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 سه‌رووی 700 لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی 600 لیره بوو. له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و بەهای دۆلار بەرانبەر لیرە سه‌رووی 21 هێنده زیادی کردووە.
ئەردۆغان ساڵی رابردوو لە هەڵبژارد سەرکەوت و چوار ساڵی تر لە دەسەڵاتدایە و پێشبینی دەکرێ ئابووری تورکیا زۆر خراپتر بێ چونکە پێوەندییەکانی لەگەڵ رۆژئاوادا باش نین و ئەگەر بخوازێ پەرە بە ئابوورییەکەی بدا دەبێ بگەڕێتەوە هەمان پێوەندی کە ئەردۆغان لە سەرەتای سەدەدا هەیبوو.