ئه‌پیكور: راگرتنی نه‌وتی هه‌رێم مانگانه‌ یه‌ك ملیار دۆلار زیان له‌عێراق ده‌دات
  2024-03-03       1341       

كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌پیكور رایگه‌یاند، راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ زیانی یه‌ك ملیار دۆلار له‌ عێراق ده‌دات، ده‌شڵێت، پێشوازی له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وت.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2024، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت: "راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ زیانی یه‌ك ملیار دۆلار له‌ عێراق ده‌دات".

باسی له‌وه‌شكرد، پێشوازی له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە".
 
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کرد: "هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×