رێباز حەملان: سبەی لیستی موچەو داتای تەواوی موچەخۆران بۆ بەغدا دەنێرین
  2024-03-02     
رێباز حەملان

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت، سبەی لیستی موچەو داتای تەواوی موچەخۆرانی‌ هه‌رێم بۆ بەغدا دەنێرن بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شوبات. به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "هەرێمی کوردستان ئابڵوقەی ئابوری‌و سیاسی دراوە لەلایەن بەغداو هەندێک وڵاتی دراوسی و هەندێک لایەنەی ناوخۆش کە هاوکاریانن".

ئاوێنه‌: رێباز حەملان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنیداو له‌باره‌ی‌ مه‌رجی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شوبات له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ لیستی موچەی موچەخۆرانی‌ هه‌رێم، وتی‌، سبەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەو داتای تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەنێرێت‌و "ئەو بیانووەشیان ناهێڵین".

وتیشی‌، "بەغدا نییەتی نییە هەرێمی کوردستان بمێنێت، هەروەها نییەتی نییە موچەی بۆ بنێرێت‌و هەر رۆژەو بیانوییه‌ک بەهەرێم دەگرێت."

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ماوەی شەش مانگە پێداچونەوە بەلیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەمویان خرواتە بەر دەست، بەڵام هەر رۆژەو بیانوێک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی موچە دوابخەن.

ئاماژەی بەوەدا، "ئێستا هەرێمی کوردستان ئابڵوقەی ئابوری‌و سیاسی دراوە لەلایەن بەغداو هەندێک وڵاتی دراوسی‌و هەندێک لایەنەی ناوخۆش کە هاوکاریانن".

سەبارەت بەهەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی رێباز حەملان، ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق دەمێکە بڕیاری لێداوە کە هەمواربکرێتەوە، بەڵام لایەنە شیعە باڵادەستەکانی عێراق لەدەرەوەی حکومەت و پەرلەمان بڕیار دەدەن، تا ئێستا پڕۆسەکەیان دواخستووە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئەو لایەنانە بەردەوام کێشەی سیاسی‌و ئیداری دروست دەکەن بۆ ئەوەی پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دوابکەوێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×