بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نزیكه‌ی 214 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 151 هه‌زار و 500 دینار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 214 ملیۆن و 597 هه‌زار و 79 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 186 ملیۆن و 317 هه‌زار و 79 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 28 ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 151 هه‌زار و 250 دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 151 هه‌زار و 500 دینار.