سەرۆكی لیژنەی دارایی: بەپێی بڕیارەكەی دادگا، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
  2024-02-24     

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەی بەسەر وەزارەتی دارایی عێراقدا سەپاندوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بدات. دەشڵێت، هەر لایەنێك ببێتە كۆسپ بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە خۆی توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەكات.

ئاوێنە: عەتوان عەتوانی، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی شەفەق نیوز-ی وتو، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەی بەسەر وەزارەتی دارایی عێراقدا سەپاندوە كە هاوشێوەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بدات.

وتیشی، بڕیارە رونەو هەر لایەنێك ببێتە كۆسپ لەبەردەم جێبەجێكردنی هەر بڕگەیەكی بڕیارەكەدا، خۆی توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بڕی ئەو پارەیەی بۆ موچەخۆرانی هەرێم دابین دەكرێت بەشێك دەبێت لە شایستە داراییەكانی هەرێم كە لەسەدا 12.67ی بودجەی عێراقەو ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ پڕۆژەكان و پێداویستی دامەزراوەكانی هەرێم دابین دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە پارەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەدات بەپێی بڕیارەكەی دادگا.

وتوشیەتی، پێویستە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كاردانەوەی ئەرێنییان بۆ بڕیارەكە هەبێت لەپێناو دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەكی سروشتی.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×