بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٧٣٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٧٣٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە،
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٥ ملیۆن ٥١٧ هەزار و ٧٣٥ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ٢٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.