بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٤٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٤ ملیۆن ٩٨٨ هەزار و ٤٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٤٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٤ ملیۆن و ٩٨٨ هەزار و ٤٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .