بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-02-04       1455       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٤٩٤ هەزار و ٦٥٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٩ ملیۆن ٢٤ هەزار و ٦٥٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٤٩٤ هەزار و ٦٥٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٩ ملیۆن و ٢٤ هەزار و ٦٥٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٨٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×