بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری سزادانی بانكی هودای ئاشكرا كرد
  2024-01-30     

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، هۆكاری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر بانكی هودا بەهۆی كاروچالاكییەكانییەوە بووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، دوێنێ ئەمریكا بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و هاوكاریی دارایی ئێران و گرووپە چەكدارەکانى عێراق سزای بەسەر ئەو بانكەدا سەپاند.

بانكی ناوەندی عێراق لە بارەی هۆكاری سزادانی بانكێكی تایبەتی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر بانكی هودای عێراقدا سەپاندووە، ئەو سزایەش بەهۆی چالاكییەكانی لە ساڵی ٢٠٢٢وە بووە، بانكەكە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا بەشداریی لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیدا نەكردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بانكەكە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكانی بەبێ ئەوەی مامەڵە بە دۆلاری ئەمریكییەوە بكات، بانكەكە تەنها ڕێگەی پێدراوە مامەڵە بە دراوی بیانی دیكەوە بكات.

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بانكی هودای عێراقی و خاوەنەكەی بەناوی حەمەد یاسر موسەوی خستە لیستی سزاكانییەوە، موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەو بانكە چەندین ساڵە لە ڕێگەی دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریكی، هاوكاری سوپای پاسداران و گرووپە چەكدارەكانی نزیكی ئێران لە عێراق وەكو كەتیبەكانی حزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەقی كردوە، بووەتە ناوەندێكی هاوكاریی دارایی بۆیان و دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریكی.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×