به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه،
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا
ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه هۆشداری لە خواردنەوەی ئەو جۆرە شەربەتە دەدات.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی
لەڕاگەیەندراوێكدا لەزاری عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبون و نه‌شیاوی
بۆ خواردنه‌وه له گۆكایه‌كی ناوچه‌ی "فه‌ره‌جئاوا"ی شاری سلێمانی لیژنه‌كه
ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتوه.
وتی؛ شه‌ربه‌ته‌كه
له جۆری (فستقە)یە‌و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له به‌غداوه هاورده
كراوه‌و (16) هه‌زارو 800 دانه‌یه، له‌لایه‌ن
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی
كراوه بۆ پشكنین.
وتیشی؛ ئه‌مجۆره
شه‌ربه‌ته له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته
دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن،
رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛
ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به‌نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه،
بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی
روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.