ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، وردبینی بۆ داتا‌و زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی كراوه‌و هەموو رێکارەکان جێبەجێکراون. جه‌ختله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه لەگفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجه رێککەوتون.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب به‌میدیای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕاگه‌یاندووه، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانی جێبەجێکردووە، هه‌مو ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی حكومه‌تی عێراق داوایانكردووه، له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم‌و عێراق وردبینی بۆ كراوه‌و بۆیان ڕه‌وانه كراوه.
له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی 618 ملیاره‌كه، ناوبراو وتی، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی دارایی ڕۆژانه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غداو وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی عێراق‌و چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن، "ئومێد ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند رۆِژه‌دا هه‌نگاوه‌كان خێراتر ده‌بێت‌و ئه‌نجامی ده‌بێت".
رۆژی 14ی 1ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەپارەدارکردنی هەرێمی کوردستان بەبڕی 618 ملیار‌و 587 ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی کانونی دووەمی 2024، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پاره‌یه نه‌گه‌یشتۆته ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق له‌ڕێی په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی داراییه‌وه ئاماژه بۆ نه‌ناردنی داتا‌و لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم جه‌خت له‌ناردنی لیسته‌كه ده‌كه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق‌و به‌رده‌وام پابه‌ندبونی خۆیان به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت ده‌رده‌بڕن.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی عێراق، ئاوات شێخ جەناب ده‌ڵێت، "یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لەهەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش د‌رکی بەو ستەمە کردووە، لەگفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتوین."