بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٣٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن ٥٥٤ هەزار و ٣٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٣٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار و ٣٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.