لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچون په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ و پشكی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت
  2024-01-29     

په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی بۆ بەدواداچونی پرسی خەرجکردنی پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق پێكهێنا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ به‌ به‌رده‌وامی كێشه‌ی ناردنی پشكی هه‌رێم و پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ره‌، لیژنه‌یه‌ك بۆ بەدواداچونی پرسی خەرجکردنی پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق پێكهێنراوه‌، كه‌ پێكهاتون له‌ حەسەن موئنیس، موزڕ معەن، نەرمین مەعروف، ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و سەمیر موبارەک میرزا، راوێژکارى دارایی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق.

د.نەرمین معروف، ئەندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، "لەبەردەوامیی پێداگری و هەوڵەکانمان بۆ زامنکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت موچەی (فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی) لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی و چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی موچە لە هەمواری یاسای بودجە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران".

په‌یوه‌ست به‌ ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه‌، ده‌ڵێت، كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بەدواداچون و پێشکەشکردنی راپۆرتێکی بەپەلە لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ  خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم  بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانکردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی 2024 و ئاستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی سەر هەرێم لە یاسای بودجە.

ی ئه‌م مانگه‌، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە ره‌وانه‌كردنی بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار بۆ موچەی مانگی 1ی 2024ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه‌.

 

 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×