ئا: ئاوێنە
سەرۆکی پێشوی مۆساد لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە زانیارییەک ئاشکرادەکاتو سهبارهت بهبونى بنكهى مۆسادیش لهناو شارى ههولێر ڕونكردنهوه دهدات.
ئیفرایم هالێڤی بەرپرسی پێشوی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی (مۆساد) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕەتیکردۆتەوە کە (مۆساد) هیچ بارەگایەکی لەپارێزگای هەولێر لهههرێمى كوردستان هەبێت تاوەکو لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج بگیرێت.
ئیفرایم هالێڤی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن ڕادیۆی فەردای سەر بەئۆپۆزسیۆنی ئێرانییەوە لەگەڵیدا ئەنجامدراوە ڕایگەیاندوە: "بەتوندی جەخت لەوەدەکەمەوە کە گومانم هەیە مۆساد هیچ جۆرە بارەگایەکی لەو شێوەیهى لەناوچەکەدا هەبێت کە ئێران بانگەشەی بۆ دەکات، بەوپێیەی هەرگیز ئیسرائیل جەختی لەبونی بنکەی لەوشێوەیە نەکردۆتەوە".
هالێڤی سەبارەت بەبەئامانجگرتنی ئەو شوێنەی کە ئێران ناوى لێناوە “بارەگای مۆساد” لەهەرێمی کوردستان، جەختیکردۆتهوه، “بەتوندی گومانم هەیە لەبونی بنکەیەکی وەهای مۆساد لەناوچەکەدا".
هەروەک دەشڵێت:"ئیسرائیل هەرگیز جەختی لەوەنەکردوەتەوە کە بنکەیەکی وای هەیە، پێموایە ئێرانییەکان بۆیە ئەو لێدوانانە بڵاودەکەنەوە، تهنها بۆ ئەوەیه بەگەلەکەیان بڵێن کە تۆڵە لەئیسرائیل دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ بەڵگەیەکی نەبینیوە کە ئیسرائیلییەکان لەو هێرشەی ئێراندا کوژرابن یان ئەوانەی بەشێوەیەک لەشێوەکان پەیوەندییان بەئیسرائیلەوە هەیە کوژرابن. بۆ ئهوهش وتویهتى:"پێموایە ئەم زانیاریانەی ئێران بڵاویاندەکاتەوە هەڵەن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوی ١٥ی ١، ئێران بەمووشەک هێرشی کردە سەر هەولێرو سوپای پاسداران بەرپرسیارییەتى خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندو وتی "هێرشمان کردوەتە سەر ئەو ناوچانەى کە بنکەی سیخوڕی مۆسادن و هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەمان".
لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا چوار کەس گیانیان لەدەست داو ٧ کەسی دیکە بریندار بوون. "پێشڕەو دزەیی” خاوەنی فالکۆم گرۆپ و ئێمپایەرو کچە یەکساڵانەکەی لەنێو کوژراوەکاندا بوون.