ئه‌مه‌ی ئێستا دوو ئیداره‌یی نیه؟
ئاری هەرسین
2019-06-18   1708
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵه‌كانی نه‌وه‌د، هه‌رێمی كوردستان بو به دوو ئیداره. له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه ده‌كرێت.
قه‌واره‌یه‌كی جوگرافی سیاسی (ئیتر ده‌وڵه‌تكی سه‌ربه‌خۆ بێت یان هه‌رێمێك) چوارچێوه‌یه‌كی ته‌عریف كراوه كه له ڕوی ده‌زگای هه‌واڵگری، سوپا، ئابوری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه مه‌ركه‌زیه‌تی تێدا به‌دیده‌كرێت. ئه‌و مه‌ركه‌زیه‌ته‌یه كه یه‌ك ئیداره‌یی له‌و ده‌وڵه‌ته یان له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ڕه‌خسێنێت. با بزانین له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ئیداره هه‌یه یان دوان؟
ده‌زگای هه‌واڵگری: ده‌زگای پاراستن و زانیاری كه دوو ناوه‌ندی هه‌واڵگرین له هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه. بڕواناكه‌م بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م قسه‌یه كه‌س پێویستی به به‌ڵگه هه‌بێت.
سوپا: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام نه وه‌زیری پێشمه‌رگه و نه سه‌رۆكی هه‌رێم (كه به قانون فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه)، ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیه. به نموونه یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ فه‌رمان له دوو مه‌رجه‌عی جیاواز وه‌رده‌گرن. به هه‌مان شێوه به‌رگری و فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی (كه هه‌ردوكیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆنی) دوو مه‌رجه‌عی جیاوازیان هه‌یه. وابزانم بۆ ئه‌مه‌شیان پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات.
ئابوری و ژێرخانه‌كه‌ی: سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وت، داهاتی تری ناوخۆ (به پله‌ی یه‌ك خاڵه سنوریه‌كان) و به‌شه بوجه‌كه‌مانه كه له به‌غداوه دێت و، خه‌رجی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێم به پله‌ی یه‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه. ته‌نیا ئابوریه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو كه له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌بێت دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و له‌شكره فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ئه‌نجامی نه‌بوونی یه‌ك ئیداره‌ییه‌وه دروست بوه. پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوریش له‌مدیو و ئه‌ودیوی دێگه‌ڵه به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه دیاره، كه نه‌ك هه‌ر وه‌ك یه‌ك نیه، به‌ڵكو لێكچونیان زۆر له‌یه‌كه‌وه دووره.
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه: به‌پێی قانون و ڕێساكان ده‌بوو هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له ڕێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بێت. به‌ڵام هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له نێوان په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمدا نیه و، یه‌ك ئه‌جێندا و یه‌ك تێگه‌یشتن له گۆڕێ‌دا نیه.
ئیتر پێویست ناكات هیچ كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی بكات. چونكه له ئێستادا دوو ئیداره‌یی بوونی هه‌یه و ته‌نیا ئه‌وه‌یه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئێمه‌مانانیش كه له ڕابوردودا باسی دوو ئیداره‌یمان ده‌كرد، ته‌نیا داواكار بووین به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه و كه‌سێك هه‌ڵنه‌سێت هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی بكات و میلله‌ته‌كه‌مان توشی دڵه‌ڕاوكێ بكات.